گێتی

"شەڕ بەردەوامە" 105 کوژراو هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


"شەڕ بەردەوامە" 105 کوژراو هەیە
مەودا میدیا-

ماوەی دوو رۆژە شەڕێکی سەخت لەسەر سنوورەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دەستیپیکردووە و سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دەڵێت "105 سەربازمان کوژراوە".

میدیاکانی ئەرمینیا بڵاویانکردووە، نیکۆل پێشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا کوژرانی 105 سەربازی لە پێکدادانەکانی دوو رۆژی رابردووی سوپای وڵاتەکەی لەگەڵ ئازەربایجان راگەیاند و ئەو وڵاتەشی تۆمەتبار کرد بە داگیرکردنی 10 کیلۆمەتر لە خاکی ئەرمینیا.

هاوکات وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا جموجوڵی سەربازانی ئازەربایجانی لە سەر سنوورەکانی نێوانیان بە ھۆکاری ھەڵگیرساندنی شەڕەکە لە قەڵەمداوە و راشیگەیاندووە، تائێستا شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە سەر سنوورەکان بەردەوامی ھەیە.

ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا، بەمەبەستی راگەیاندنی ئاگربەست، داوای ھێورکردنەوەی رەوشەکە دەکات، شەڕەکە بە مەترسیدار ناودەبرێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان