تەندروستی

ئەو زیانە مەترسیدارانەی بە منداڵی ساوا دەگات لەکاتی راوەشاندن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو زیانە مەترسیدارانەی بە منداڵی ساوا دەگات لەکاتی راوەشاندن
مەودا میدیا-

کۆرپە بەشێوەیەك زیانی پێدەگات کاتێک بە توونی رادەوەشێندرێت و لەلایەن گەورەکان، بۆ بێدەنگکردن و ژیرکردنەوەی یاخود یاریکردنی لەگەڵ کۆرپە بەشێوەیەکی هەڵە، بەتایبەتی لە تەمەنی ساوایی تا تەمەنی پێنج ساڵی، دکتۆر جوانە نزار زیانەکانی راوەشاندنی منداڵی خستوەتەڕوو.

كاتێك كەسێك بە شێوەيەكى بەهێز ساوايەك رادەوەشێنێت و سەری منداڵ بەشێوەیەکی ناکۆنترۆل بە هەموو لایەکدا دەخولێتەوە، کە ماسولکەی ملی ساوا هەڵگر و پاڵپشتی سەری ساوایە، بە تەواواتی گەشەی نەکردووە، ئەم راوەشاندنە تووندە دەبێتە هۆی برینداربوون و پچرانی ملولە خوێنەکانی پەردەی مێشک، خوێن بەربوونی ناوەکی مێشک و برینداربوونی خانەکانی مێشکی منداڵی ساوا.

زیانەکانی:
1. کزبوونی چاو يان كوێربوونی چاو.

2. لاوازبوون و لەدەستدانی بيستن.

3. دواکەوتنی گەشەی منداڵ.

4. مل و بڕبڕەكە زيان پێدەگات.

5. درەنگ و زەحمەت فێربوونی قسەکردن.

6. تێکچونی مێشك بە تەواوەتی (شێتبوون).

7. گرفتى رەفتارى و بیرچونەوە.

8. لەرزى لەش و لەدەستدانی کۆنترۆڵ.

9. تووشبوون بە شەلەلی مێشك.

10. مردنی منداڵی ساوا.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن