کوردستانی
یەکێتیی زانایان یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزان رەتدەکەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان لەسەر پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزان و ئافرەت لە ھەرێمی کوردستان بەیانامەیەکی بڵاوکردەوە.
یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان لەسەر پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزان و ئافرەت لە ھەرێمی کوردستان بەیانامەیەکی بڵاوکردەوە.
یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، دوای گەنگەشەکردنی پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزان و ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان، لێکەوتەو دەنگدانەوەی خراپی لێ کەوتەوە، ئێمە لە یەکێتی زانایان لە روانگەی ھەستی بەرپرسیارێتی و ئەرکی پیشەیی خۆمان چاومان بە پرۆژە یاساکە کەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای خوێندنەوە و ھەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆمان دەرکەوتووە، کە ئەم پرۆژە یاسایە لەگەڵ بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ناگونجێ و پێچەوانەی نەریت و واقعی کۆمەڵگەی کوردی و ئاشتی کۆمەڵایەتییە و ئەگەری لێکەوتەی خراپی بۆ سەر شیرازەی خێزان ھەیە.
لە درێژەی روونکردنەوەکەدا ھاتووە، لەم سۆنگەوە داواکارین لە پەرلەمانی کوردستان، پرۆژەی ناواقعی و نەگونجا و بە کلتور و واقعی میللەتەکەمان نەخاتە بەرنامەی کار، و ھەوڵی بە یاساکردنی نەدات، چونکە دەرکردنی یاسا بۆ خزمەت و بەرژەوەندی ھاوڵاتییان و کۆمەڵگەیە نەک زیاتر کردنی ئاریشە.
ر. ئ
ر. ئ