وەرزش

مۆرینۆ: بە توندی مامەڵەم لەگەڵ بەنزیما دەکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


مۆرینۆ: بە توندی مامەڵەم لەگەڵ بەنزیما دەکرد
مەودا میدیا- سەباح خضر 

جۆزێ مۆرینهۆ بەڕێوەبەری پێشووی و  یانەی ڕیال مەدرید و ئێستای یانەی رۆمای ئیتالی ستایشی ئەستێرەی فەرەنسی کەریم بێنزێمای کرد و دوای ئەوەی بۆ یەکەم جار لەمێژوودا بوو بە خاوەنی تۆپی ئاڵتوونی.

بێنزێما دوێنێ بالۆن دۆری بردەوە و دوای ئەوەی لەگەڵ ریال مەدریدی توانی نازناوی لالیگا و نازناوی چامپیۆنس لیگ و هەروەها گۆڵکەری یەکەمی هەردوو پێشبڕکێیەکە بوو.

مۆرینهۆ بە ڕۆژنامەی 'ئیکویپ'ی فەرەنسی گوت: کەریم بێنزێما یاریزانێکی بەسوودە بۆ یانەکەی، ئەو خولیای بالۆن دیۆر نەبوو، ئەو زیاتر خولیای گۆڵکردنی نییە لە کەسانی تر، بەڵام کار بۆ یارمەتیدانی بردنەوەی تیپەکەی دەکات.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو راهێنەرە دەڵێت: من بە توندی مامەڵەی لەگەڵ کەریم بەنزیما دەکرد، زۆر سەرنجم لەگەڵ بوو ئەگەر کیلۆگرامێک زیاد بکات یان کەمتر لە خولەکێک درەنگ بوو بۆ راهێنان، ئامانجم رراستکردنەوەی وردەکارییە بچووکەکانی ئەو بوو لە ستایلەکەیدا، دەمویست تا ئەو رادەیەی کە دەکرێت باشتر بێت.

مۆرینهۆ ئەوەشی ووت: بێنزیمە یاریزانێکی فرە کارەکتەرە، ئەگەر 3 بنزیمە لە تیپێکی گەورەدا هەبێت هەموویان بەشێوەیەکی بنچینەیی یاری دەکەن، یەکێکیان دەبێتە گۆڵکەری لوتکە، ئەوی تریان کاپتنی تیپەکە و سێیەمیان لە لای چەپەوە یاری دەکات.

لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەیدا مۆرینۆ نەیشاردەوە و ووتی: من زۆر دڵخۆشم بە بەنزیما، ئەو تۆپی پێیەکی زۆر نایاب پێشکەش دەکات، چی لە رووی جەستەییەوە، چ لە رووی تەکنیکی و چ لە رووی دەروونییە.









Qaiwan
Qaiwan