کوردستانی

شارەوانی سلێمانی لەبارەی داخستنی شەقامێكی سەرەكی روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەوانی سلێمانی لەبارەی داخستنی شەقامێكی سەرەكی روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا- 

شارەوانی سلێمانی لەبارەی داخستنی شەقامی سەرەكی سلێمانی تاسڵوجە رونكردنەوە دەدات و دەڵێت "تەنها چوون بە ئاڕاستەی تاسڵوجە شەقامەكە دادەخرێت و بۆ ئەوەش شەقامی لاوەكی كراوە دەبێت".

سەرۆكایەتیی  شارەوانیی سلێمانیی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاندووە "بەهۆی كاركردنی بەردەوام لە (یەكتربڕی باخی بەختیاریی ) لە بەیانی رۆژی چوارشەممەوە رێكەوتی 30-11-2022 لە كاتژمێر 7:30 خولەكی سەرلە بەیانییەوە، شەقامی سەرەكیی سلێمانی-تاسلوجە بە ئاڕاستەی  تاسڵوجە دادەخرێت واتە لە دوای یوتێرنی باخی بەختیاریی ئەو شەقامە دەگیرێت كە بە ئاڕاستەی تاسلوجە دەڕوات، وە شەقامی لاوەكیی تەنیشتی ئامادەكراوە و كراوە دەبێت بۆ بەكارهێنانی لەلایەن شۆفێران و هاوڵاتییانەوە". 

باسی لەوەشكردووە "هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەكەینەوە، كە گەڕانەوە بۆ گەڕەكی بەكرەجۆ، رۆشتن بەرەو قلیاسان، هەروەها هاتن لە تاسڵوجە بۆ ناوشاری سلێمانی ئاسایی دەبێت و داواكارین لە هاوڵاتییانی شاری سلێمانی، هاوكارمانبن بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییە، كە خزمەتێكی گەورە بە شاری سلێمانی و شۆفێران دەگەیەنێت، لە رووی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆو قەرەباڵغی زۆری شەقامەكە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی