ئابووری

وەزارەتی دارایی عیراق بڕیار لە ناردنی 400 ملیار دینارەکە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی عیراق بڕیار لە ناردنی 400 ملیار دینارەکە دەدات
مەودا میدیا-

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرایکرد نووسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ  خەرجکردنی 400 ملیار دیناری بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان گەیشتە وەزارەتی دارایی عیراق.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ی کانونی یەکەمی 2022 فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە میدیاکانی پارتی راگەیاند "نووسراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بۆ  خەرجکردنی 400 ملیار دیناری بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان گەیشتە وەزارەتی دارایی عێراق."

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا  ئاماژەی بەوەشکردووە "دوای تەواوبوونی رێکارە ئیدارییەکان 400 ملیارەکە دەخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان".

لە رۆژی 13ی کانونی یەکەمی 2022 لە ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاری دا پشکی هەرێمی كوردستان بۆ هەردوو مانگی 11 و 12 ی ئەمساڵ بنێرێت کە دەکاتە 400 ملیار دینار.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان