کوردستانی
شێوازی وەرگرتنی پارەی کارەبا دەگۆڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوبەشان دەکاتەوە لە پێدانی پارەی کارەبا، چەند رێنماییەکیش دەدات بە هاوڵاتییان بۆ پێدانی پارەی کارەبا.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی کانونی دووەمی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئاگاداری هاوڵاتییان و هاوبەشانی کارەبای سنووری بەڕێوەبەرایەتىی گشتیى کارەباى سلێمانى دەکەینەوە کە لەئێستادا ژمێرکاری کارەبا پسوڵەى کارەبا دەهێنێتەوە بۆ ماڵەکان و هاوڵاتییان دەتوانن لەبەردەم ماڵەکانیاندا پارەى کارەبا بدەن".
کارەبای سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاوڵاتییان ئاماژە بەوەدەکات، بەبێ بوونی ئەو نیشانانەی خوارەوە پارەی پسوڵەی کارەبا بە هیچ کەسێکی تر نەدەن:

- کارمەندانی ژمێرکار هێلەكی تایبەتیان پۆشیوە کە (لۆگۆ)ی وەزارەتی کارەبای لەسەر نەخشێنراوە.
- ژمێرکار باج و مۆری تایبەتیان بەو کارە پێیە.
لە راگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانی هاتووە "وەرگرتنى پارەى کارەبا لاى ماڵەکان وەک ئاسانکارییەکە بۆ هاوڵاتییان کە خۆیان نەچن بۆ بنکەکانى پارەدانى کارەبا، هەروەها کەڵەکەنەبوونى قەرزى کارەبا".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هاوڵاتییان ئاگاداردەکەین کە لەئێستادا تەنیا پارەى خەرجى مانگانەى کارەبا وەردەگیرێت و قەرز وەرناگیرێت، ههر کەسێکیش خۆى بیەوێت دەتوانێت قەرزى کارەباکەى هەمووى یان بەشێوەی قیست بدات".
س.ر
س.ر