راپۆرت

محەمەدی ماملێ، هونەرمەندێک لە لوتکەی هونەردا

مەودا میدیا - سلێمانی |


محەمەدی ماملێ، هونەرمەندێک لە لوتکەی هونەردا
مەودا میدیا-


ئەمڕۆ 24 ساڵ بەسەر کۆچیدوایی محەمەدی ماملێدا تێدەپەڕێت، ماوەی 13 ساڵە خەڵاتی ماملێ کە دامەزرێنەری "وریا ماملێ" کوڕی هونەرمەندە دەبەخشرێتە ئەو هونەرمەندانەی لەبوارەکەدا جێگا دەستییان دیارە، بەڵام ئەمساڵ ئەو خەڵاتە نابەخشرێت و تێجووی رێزلێنانەکە دەبەخشرێتە قوربانییانی ئەمدواییەی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.



محەمەدی ماملێ پێشمەرگە، هونەرمەندی گۆرانیبێژ و مەقامبێژ لە ساڵی 1925 لە مەهاباد لەدایکبووە. 

خوێندی سەرەتایی هەر لەو شارە تەواو کردووە، ماملێ سێ ژنی ھێناوە، خاوەنی حەوت کوڕ و دوو کچە.

نازناوی ماملێ لە باپیریەوە بۆ هونەرمەند ماوەتەوە، وەک باسی دەکەن پیاوێکی لەسەرخۆ و ھێمن و لێبووردە بووە، بە وەفا بەرامبەر خزم و دۆست و ناسیاوەکانی.

بنەماڵەی ماملێ ھەموویان دەنگێکی پڕ جۆش و خرۆش و زوڵاڵیان بووە. ھەر ئەوەش بووەتە ھۆی ئەوەی ھانی ئەم ھونەرمەندە هان بدات ھەر لە منداڵییەوە ھونەر بکاتە ھاوڕێی خۆی و ببێت بە یەکێک لە شۆڕەسوارانی ھونەری کوردی.

 یەکەم گۆرانی کە وتویەتی "ڕۆیی بەجێی ھێشتم"ە لەساڵی 1938 بووە.

ماملێ لە ساڵی ١٩٦٣ ھاتووەتە قەڵادزێ و سلێمانی و لەوێ چەند ئاھەنگێکی گێڕاوە. 

ماملێ زۆر ئاشنای خەلیلی سەددیقی و ڕەفیق چالاک بووە و گۆرانییەکانی تایەر تۆفیق، عەلی مەردان، سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی، محەممەد عارف و تەحسین تەھای زۆر بە دڵ بووە.

لە ھەڵبەستیشدا ھەڵبەستەکانی "وەفایی، سڵێمانی شاوەلە، مارف ئاغا، گۆران، ھەژار و ھێمن"ی لا پەسەند بووە و لە زۆر گۆرانیدا بەکاری ھێناون. ماملێ خاوەنی زیاتر لە ٧٠٠ بەرهەمی گۆرانییە.

ماملێ کەسێکی نەتەوەیی بوو و ھیچکات خۆی لە نەتەوەکەی و ئازارەکانیان دوور نەکردەوە.

ماملێ چەندینجار زیندانی دەکرێت و چ لەسەردەمی رژیمی پاشایەتی و چ لەسەردەمی کۆماری ئیسلامی ئێران.

محمد ماملێ لە سەردەمی قازی محەمەد پێشمەرگە بوو.

ھەرچەند بنەماڵەی ماملێ بە تێکڕایی ھونەرمەند و دەنگخۆش و گۆرانیبێژن، بەڵام محەممەدی ماملێ ھونەرمەندێکی دەگمەن و ھەڵکەوتە بووە کە لە دوای میرزا سەعیدی باوکی و ھەروەھا میرزا حوسێنی برای توانی وەک بەرپرس و نوێنەری ھونەریی ئەو بنەماڵەیە، بۆ ماوەی پەنجا ساڵ، مەقام و گۆرانی کوردی برەو و ڕەواج پێبدا. 

محەمەدی ماملێ لە23ی 1ی 1999 لەتەمەنی 74 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە مەهاباد کۆچیدوای کرد و لە رێوڕەسمێکی شایستەدا هەر لەوێ ئەسپەردەی خاک کرا.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن