گێتی
عەزیزی کورتەباڵا، ئەو پیاوەی دەیانوت لەم دونیا لە بەهەشتدا بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
![عەزیزی کورتەباڵا، ئەو پیاوەی دەیانوت لەم دونیا لە بەهەشتدا بووە](/uploads/article/thumbnail/29581/slider_1674149234.jpg)
مەودا میدیا-
عەزیزی کورتە باڵا کێیە؟
بۆچی توانیویەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و جیهان بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی ناوبانگی خۆی بدۆزێتەوە؟
عەزیز کوڕێکی گەنجی باڵا کورت و خاوەن تایبەتمەندی خۆی بوو.
بە قسەخۆش و جووڵە و دەرکەوتنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان توانیوی لایەنگرێکی زۆر بۆ خۆی کۆبکاتەوە و لەو رێگایەشەوە داهاتێکی زۆر بەدەستبێنێت.
عەزیز لەگەڵ کۆمپانیا گەورەی نێودەوڵەتی و ناوخۆکانی سعودیا رێکەوتنی بوو بۆ ریکلام و ساڵانە داهاتێکی باشی بەدەستهێناوە. ئەگەرچی عەزیز هەتا ئەو رۆژەی کۆچیدوایی کرد باسی داهاتەکەی خۆی نەکردووە.
عەزیز لەدایکبووی ریازە لە سعودیا و تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی تەمەنی خۆی ئاشکرا نەکردبوو، زۆر کەس پێیانوابوو تەمەنی لە نێوان 29 بۆ 33 ساڵ بوو.
هۆکاری باڵا کورتی و شێوازی جەستەی عەزیز بۆ نەخۆشی هۆرمۆنی دەگەڕایەوە و لە منداڵییدا کێشەی بۆ دروستکردووە کە بووەتە هۆی ئەوەی جەستەی لەوەی کەهەیە زیاتر گەشە نەکات و پزیشکەکان دەڵێین ئۆتیزمی بووە، عەزیز هیچکات باسی نەخۆشییەکەی نەکرد.
![](https://mewdamedia.com/rails/active_storage/representations/eyJfcmFpbHMiOnsibWVzc2FnZSI6IkJBaHBBcVF0IiwiZXhwIjpudWxsLCJwdXIiOiJibG9iX2lkIn19--db720b69d396af5b940dc14c33b5631e1685127e/eyJfcmFpbHMiOnsibWVzc2FnZSI6IkJBaDdCam9VY21WemFYcGxYM1J2WDJ4cGJXbDBXd2RwQWdBRWFRSUFBdz09IiwiZXhwIjpudWxsLCJwdXIiOiJ2YXJpYXRpb24ifX0=--89824864ce4e64925cc0619e3f1eb44cdd666e09/1674180452482065-0.jpg)
لە بەشکی ڤیدیۆکانیدا عەزیز بەردەوام لەگەڵ چەند ژنێک دەردەکەوێت، زۆرکەس پێیان وایە ئەوە هاوسەر یان هاوسەرەکانی عەزیزن، بەڵام خۆی ئەو بابەتە رەت دەکردەوە و دەیوت، تا ئێستا هاوسەرگیری نەکردووە و ئەو ژنانەش کەسانی مۆدێل و بەناوبانگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن لەڤیدیۆکانیدا دەبینرێن.
لەلایەکی دیکەوە باسلەوە دەکرێت عەزیز هاوسەرگیریی کردووە و منداڵێکی چەند مانگی هەیە و لە سعودیە ژیاوە.
عەزیز جگە لەو ژنانە زۆرجار لەگەڵ کوڕێک بە ناویی یازان ئەسمەر ئەکتەری بواری کۆمێدیا کە خەڵکی سعودیایە و یوتووبەرێکی بەناوبانگی جیهانییە دەردەکەوت، یازان لە خێزانێکی هونەرییە و تەمەنی 20 ساڵە و لە ریاز لەدایکبووە.
![](https://mewdamedia.com/rails/active_storage/representations/eyJfcmFpbHMiOnsibWVzc2FnZSI6IkJBaHBBcVl0IiwiZXhwIjpudWxsLCJwdXIiOiJibG9iX2lkIn19--02d2600a9905c988b8ff706ecd4c0f1dc5244fc4/eyJfcmFpbHMiOnsibWVzc2FnZSI6IkJBaDdCam9VY21WemFYcGxYM1J2WDJ4cGJXbDBXd2RwQWdBRWFRSUFBdz09IiwiZXhwIjpudWxsLCJwdXIiOiJ2YXJpYXRpb24ifX0=--89824864ce4e64925cc0619e3f1eb44cdd666e09/HsNvF.png)
ئەو دووانە لەکاتی نواندن یەکییان ناسییوە، لە زۆر دراما و فیلمدا نواندنییان کردووە، وەکوو گەڕانەوە بۆ خوێندنگا، شێخ زۆمبی، ئاگاداری پێش دۆڕان بن و چەندین بەرهەمی دیکە.
ئەوان پێکەوە کاری کۆمێدییان دەکرد و خەڵکییان دەخستە پێکەنین و بەوە ناسرابون رۆحێکن لەناو دوو جەستەدا.
هەردووکیان لە سعودیا دەژییان و لەوێ کۆشکی تایبەت بۆ خۆیان هەبوو و زۆربەی ڤیدیۆکانیشییان هەر لەو شوێنە تۆمار کردووە.
عەزیز زۆری حەز لە پەیوەندی لە گەڵ خەڵک بوو و رۆژانە قسەی لەگەڵ لایەنگرانی دەکرد و زۆرترین وێنە و دەرکەوتنی لەگەڵییان هەیە.
دواجار رۆژی پێنجەشممە میدیا عەرەبییەکان هەواڵی مردنی عەزیزی سعودییان بڵاوکردەوە کە بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 27 ساڵی کۆچیدوایی کردووە.
ژ.م
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/36/resized_69d6cdd8-2ad4-42e7-8cf3-6791b44b1035.jpg)