کوردستانی

شوێنی دانانی کامێرای هاتوچۆی پۆینت تو پۆینت دیاریدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شوێنی دانانی کامێرای هاتوچۆی پۆینت تو پۆینت دیاریدەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی روونکردنەوەیەکی دەربارەی کارکردنی کامێراکانی هاتوچۆی پۆینت تو پۆینت بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت ئەو کامێرایانە تەنها لە رێگەوبانەکانی دەرەوەی شار کاریان پێدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 28ی کانونی دووەمی 2023 هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "دوابەدوای روونکردنەوەی بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی دەربارەی کامیراکانی چاودێرێ خێرایی کە تیایدا شێوازی کارکردنی ئەو کامێرانە و راستکردنەوەی ئەو ھەڵەتێگەیشتنانەی پێشتر کرابوون لە میکانیزمی کارکردنی ئەو سیستمەی ناسراوە بە خاڵ بۆ خاڵ یاخود پۆینت تو پۆینت، راستی بابەتەکە کە تەنھا لە رێگەوبانەکانی دەرەوەی شار کاری پێدەکرێت و ئەو سیستمە لە کارکردنی کامێرای خێرایی لەناو شاری سلێمانی پەیڕەو ناکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ھەندێک پەیجی و بە مەبەست و بە ئەجێنداێکی مەبەستدار و ئاراستەکرا و راستییەکانیان بەلاڕێبرد و ھەستان بە بڵاوکردنەوەی ھەواڵێک کە وێنەی بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی عەقید بەختیار محەمەد و ئەو کامێرانەی ئێستا لە قۆناغی دانانە لە زۆرینەی شەقامە سەرکی و گۆرەپان و گەڕەکەکانی ناوشاری سلێمانی کە بەھیچ جۆرێک پەیوەندی بە ھاتوچۆ و بواری خێرایی و شۆفێری نییە، بەڵکو بۆ پاراستنی باری ئەمنی وئاسایشی شاری سلێمانییە".

دووپاتی دەکەنەوە "کارکردنی کامێراکانی خێرایی بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و کۆمپانیای ئێرلی فیوچەر دانانی 225 کامێرای چاودێری خێراییە لەو جێگایانە کە پێویست بێت بە سیستمی پۆینت تو پۆینتە کە لە سنووری رێگاوبانەکانی دەرەوی شارە کە بەپێی ئامارەکانی گیانلەدەستدانی ھاوڵاتییان بەڕووداوەکانی ھاتوچۆ پشک و رێژە و ژمارەی ھەرە گەورە لەو سنوور و جێگایانەیە و ئەو کامێرانەی کە لە ئێستا و ئایندە لە ناوشار کاردەکەن بە سیستمی وەن پۆینتە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد