کوردستانی

نەوتەکەی بەغدا گەیشتە هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەوتەکەی بەغدا گەیشتە هەرێم
مەودا میدیا-


 ئەو بڕە نەوتەی کە بەغدا بەڵێنی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دابوو بۆ خەڵکی بنێرێت گەیشت و بڕیار وایە بە بێبەرامبەر بەسەر خەڵکدا دابەشبکرێت.


وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، ئەمڕۆ 28ی کانوونی دووەم، 60 تەنکەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیداراڵییەوە هەناردە کراوە.

سەبارەت بەوەی کە کێ هۆکار بووە بۆ ناردنی نەوتەوە راشیگەیاند،  ناردنی ئەم 2 ملیۆن لیترەی نەوتی سپی لەسەر داوای هیچ لایەنێکی سیاسی نەبووە و بە بەراورد لەگەڵ زیاتر لە 254 ملیۆن لیتر پێداویستیی ناوخۆیی هەرێم بڕێکی زۆر کەمە، کە بۆ دابینکردنی بەرمیلێکی نەوت بۆ هەر ماڵێک  1ملیۆن و 274 هەزار خێزان پێویستمانە .

نەشیشاردەوە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تا ئێستا زیاتر لە 64 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشکردووە و ئەم 2 ملیۆن لیترەش بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بێبەرامبەر بەسەر خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت دابەشدەکات، کە هاوکاتە لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان و دەستپێکردنی لە ناوچەکانی دەوروبەر.

 گرفتی کەمی سوتەمەنی بە تایبەت نەوت لە وەزری سەرمادا سەرهەڵدەدات و نەوت لە بازاڕەکان نرخەکەی گرانتر دەبێت، حکومەتیش تا ئێستا توانای دابینکردنی نەوتی بەتەواوەتی نییە و چەند ساڵێکە لەناو سەنتەری شارەکاندا نەوت دابەشنەکراوە.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن