کوردستانی

لە قەزای پێنجوێن دەوامی ناوەندەکانی خوێندن گۆڕانکارییان بەسەردا هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە قەزای پێنجوێن دەوامی ناوەندەکانی خوێندن گۆڕانکارییان بەسەردا هات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەزای پێنجوێن بەهۆی کەشوهەواوە گۆڕانکاری لە کاتی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکات بۆ ماوەیەکی کاتی.

ئەمڕۆ شەممە 4ی شوباتی 2023 بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن رایگەیاند "پاش راوێژ لەگەڵ قایمقامی قەزای پێنجوێن و  بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و سەلامەتی خوێندکاران و قوتابیان بەهۆی بوونی سەهۆڵ بەندان و سەرما و سۆڵەیەکی زۆر لە سنوورەکە بۆ ماوەیەکی کاتی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە قەزای پێنجوێن و دەوروبەری گۆڕانکاری تیادا دەکرێت".

پەروەردەی پێنجوێن ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەنتەری قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز و گوندەکانی دەوروبەری دەوامی ناوەندەکانی خوێندن بەم شێوە دەبێت:

1- دەوامی بەیانیان کاتژمێر (9)ی بەیانی بۆ (12)ی نیوەڕۆ.

2- دەوامی دوانیوەڕوان کاتژمێر (1)ی دوانیوەڕۆ بۆ (4) ئێوارە. 

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن