تەندروستی
ئاگادارییەک بۆ نەخۆشانی شەکرە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
پزیشکێکی پسپۆسڕی هەناوی و دڵ و شەکرە رایدەگەیەنێت کە هەر کات توشبووانی شەکرە توشی سکچوون و رشانەوە بوون راستەوخۆ سەردانی نەخۆشخانە بکەن.
دکتۆر داهات حەوێزی، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی و دڵ و شەكرە رایگەیاند "توشبووانی شەكرە ئەگەر تووشی سكچوون و رشانەوە بوون، دەبێت بەپەلە سەردانی نەخۆشخانە بكەن، لەبەر ئەوەی نەخۆشی شەکرە پڕۆتین زۆر فڕێ ئەدات لە ڕێگەی گورچیلەكانەوە بەمەش گورچیلەكان فشاریان زیاتر ئەكەوێتە سەر و سست دەبن، بە سكچوون و ڕشانەوە ئەم فشارە زیاتر دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "سیستمی بەرگری لەش لە توشبووانی شەكرەدا لاوازترە، بەمەش زیاتر و زۆرتر تووشی هەوكردن دەبن و گورچیلەیان بە باشی ئیش ناكات، بە سكچوون و ڕشانەوە ئەم كاریگەریە زیاتر ئەبێت شەكرەیان زیاتر بەرز دەبێتەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە "هەندێک دەرمانی شەكرە قورس و بەهێزن، سكچوون و رشانەوە زیاتر ئەكەن و فشاری زیاتر ئەخەنە سەر گورچیلەكان، بۆیە لەو حاڵەتانەدا پێویستە زوو دەرمانەكانیان بۆ ڕێكخرێتەوە و لە هەر حاڵەتێکی توشبوونی نەخۆش بە سکچوون و رشانەوە دەبێت بەپەلە سەردانی نەخۆشخانە بکات و چارەسەری پێویست وەربگرێت".