کوردستانی

کەشوهەوای رۆژانی نەورۆز ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوای رۆژانی نەورۆز ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت دوای نوێترین بەدواداچوونیان بۆ دۆخی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە هەفتەی کۆتایی مانگی ئازار شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئازاری 2023 شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی دوایین بەدواداچوونەکانمان لەسەر دۆخی کەشوهەوا، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەر رۆژانی نەورۆز و رۆژانی دواتری دەکەوێت و وادیارە ئەم نەورۆزەمان باراناوی بێت".
 
ئەمە لە کاتێکدایە لە رۆژانی پێشوودا شەپۆلێکی بەهێزی خۆڵبارین و گەرما هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە و رۆژی پێشووش بارانێکی بەخوڕ سلێمانی و هەڵەبجە و چەند ناوچەیەکی دیکەی گرتەوە کە بووە هۆی دابەزاندنەوە پلەکانی گەرما لەو ناوچانە.
Qaiwan
Qaiwan