کوردستانی
بارانی بە لێزمە دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە 15ی ئادار و سبەینێ یەکشەممە 16ی ئاداری 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم، پلەكانی گەرما لەنێوان 10 بۆ 26 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند لە کاتەکانی دوانیوەرۆ لە هەندێک ناوچەدا باران بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 19 بۆ 25 پلە دەبێت.

س.ر
بیروڕا