کوردستانی

دوو برا دەستڕێژی گوللەیان لێکرا و یەکێکیان کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو برا دەستڕێژی گوللەیان لێکرا و یەکێکیان کوژران
مەودا میدیا -

لە هەولێر کەسێک تەقە لە دوو ئامۆزای خۆی دەکات و بەو هۆیەوە یەکێکیان دەکوژێت و ئەوی دیکەیان بەسەختی بریندار دەبێت.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئێوەری ئەمڕۆ 28ی ئازاری 2023 لە گەڕەکی بەستەپیازەی هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دوو برا لەلایەن ئامۆزاکەیانەوە دەستڕێژی گوللەیان لێکرا.
 
یەکێک لە براکان بەهۆی دەستڕێژەکەوە گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکە بەسەختی بریندار دەبێت و دوای رووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس دەگەنە جێگەی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستپێدەکەن.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستە تەقەکەرەکە دەستگیر نەکراوە و دوای ئەنجامدانی ئەو تاوانە بەرەوە شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن