کوردستانی
ئاگادارییەک لە حەج و عومرەی هەرێمەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو چەند هاوڵاتییەی مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە بەزووترین کات سەردانی نووسینگەی حەج و عومرەی هەولێر بکەن.
ئەمڕۆ 1ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند"19 هاوڵاتی کە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە دەبێت بە زووترین کات سەردانی نووسینگەی حەج و عومرەی هەولێر بەن بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانییان".
ئاماژەی بەوەشدا "ئەو هاوڵاتییانەی ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە، ماوەی چەندین رۆژە پەیوەندییان پێوە دەکەین و هیچکامیان بەردەست نین، بۆیە داوادەکەین هەر کەسێک ئەم کەسانە دەناسێت ئاگادارییان بکاتەوە، رۆژی سێشەممەی داهاتووش دواکاتە بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان".
ر.ع

ر.ع
بیروڕا



