راپۆرت

"ژمارەیان 30 ملیۆنە"، ژنانی تورکیا کام لە بەربژێرەکان دەگەیەننە کۆشکی کۆماری؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


"ژمارەیان 30 ملیۆنە"، ژنانی تورکیا کام لە بەربژێرەکان دەگەیەننە کۆشکی کۆماری؟
مەودا میدیا-
سبەینێ یەکشەممە 14ی ئایاری 2023، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچێت، دوو توێژ چاویان لەسەرە بۆ یەکلاییکردنەوەی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان کە ئەوانیش ژنان و گەنجانن.

رێککەوتننامەی ئیستانبوڵ بەرۆکی ئەرۆدغان دەگرێتەوە
رۆژی 11ی مایۆی ساڵی 2011، وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئەوروپی لە ئیستانبوڵ، رێککەوتنامەیەکیان واژۆکرد بۆ رێگرتن لە ئەنجامدانی تووندوتیژیی دژی ژنان، تورکیا یەكێک لەو وڵاتانە بوو کە واژۆی کرد، بەڵام دواتر لێی پەشیمان بووەوە.

مانگی مارسی ساڵی 2021، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند وڵاتەکەی لە رێککەوتننامەی ئیستانبوڵ دەکشێتەوە، ئەوەش کاردانەوەی ئەوورپی و ناوخۆیی بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت چالاکوان و رێکخراوەکانی ژنان و بەشێک لە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا.

ئێستا کە ژنان بوونەتە دەنگی کاریگەر لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا، پرسیاری ئەوە دەکرێت ئایا ژنان بە دەنگەکانیان کام لە بەربژێرەکان دەگەیەننە کۆشکی سەرۆکایەتیی تورکیا؟

ژنان دابەش بوون
بەپێی ماڵپەڕی ئەلجەزیرەی عەرەبی، ژنان لەناو خۆیاندا دابەشبوونە بەسەر هەردوو ئاراستەی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆندا، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە زۆرینەی دەنگەکانی ژنان بۆ کەمال کڵیچدار ئۆغڵو دەبن، چونکە لە سەردەمی ئەردۆغاندا تووندوتیژیی دژی ژنان زیاتر بووە.
بەپێی ئەکایمییەکی تورکی "رۆژی یەکشەممە ژنان رۆڵی یەکلاکەرەوەیان دەبێت لە دیاریکردنی بەربژێری سەرکەوتووی سەرۆک کۆماری تورکیادا".

یاسای خێزانی
ئەو ئاکادیمییە تورکە ئەوەشی وتووە "یاسای ژمارە 6284ی تایبەت بە خێزان و رووبەرووبوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژنان، بووەتەوە بابەتی گەرمی گفتوگۆ لەسەرکراو، بەتایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا رێژەی کوشتنی ژنان زیادیکردووە، بۆیە زۆرینەی ژنان دەنگ بە بەربژێری ئۆپۆزیسیۆن دەدەن".

ئەوەشی هاتووە "ژنانی عەلمانی و ئەوەشی هەستی پێدەکرێت ئەوەیە کە بارودۆخی ژنان خراپە، بۆیە دەیانەوێت رەجەب تەیب ئەردۆغان نەبێتەوە بە سەرۆک کۆماری تورکیا".

ژنان زۆرینەن
بەپێی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی تورکیا 60 ملیۆن و 697 هەزار و 843 کەس مافی دەنگدەر هەن، لەو ژمارەیەش 30 ملیۆن و 710 هەزار و 790 دەنگدەریان ژنن.

سەکۆی "کوشتنی ژنان بووەستێنن"، گەورەترین گردبوونەوەی ژنانە لە تورکیا، لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە هەموو ژنانی تورکیا کردووە کەوا دەنگ بۆ کەماڵ کڵیچدار ئۆغڵو، بەربژێری ئۆزپۆزیسیۆنی تورکیا بدەن.

ئەمە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کەماڵ کڵیچدار ئۆغڵو بەڵێنی داوە ئەگەر ببێت بە سەرۆک کۆمار، ئەوا دەچێتەوە ناو رێککەوتننامەی ئیستانبوڵ"، ئەمەش بەپێی سەرچاوەیەک لە سەکۆی "کوشتنی ژنان بووەستێن" کە بۆ ئەلعەرەبییە قسەی کردووە.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە