تەندروستی

ئەم ڤیتامینانە مەترسین بۆ نەخۆشییەكانی دڵ

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم ڤیتامینانە مەترسین بۆ نەخۆشییەكانی دڵ
مەودا میدیا-

نەخۆشییەكانی پەیوەست بە دڵ و دەمارەكانی خوێن یەكێكن لە هۆكارە سەرەكییەكانی مەرگ لە جیهاندا، بەرهەمهێنەرانی دەرمانیش هەمیشە لە هەوڵدان بۆ بەرهەمهێنانی ڤیتامینەكانی بەهێزكردنی دڵ و دەمارەكانی خوێن.

ئالێكساندەر میاسنیكۆڤ پزیشكێكی پسپۆڕە لە بواری نەخۆشییەكانی دڵ و لەبارەی ڤیتامینەكانی تایبەت بە نەخۆشییەكانی دڵ دەڵێت "پزیشكان ئەو ڤیتامینانە بە مەترسیی دادەنێن كە دەستكردن و سروشتیی نین"، لەكاتێكدا چەند دەیەیەك لەمەوبەر ئەو بڕوایەیان نەبووە.

ئاماژە بەوەشدەكات، لە كۆندا ڤیتامین E لەلایەن پزیشكانەوە پێشنیاردەكرا بەهۆی ئەوەی دژەئۆكسیدە و بەسوودە بۆ نەخۆشییەكانی پەیوەست بە دڵ و خوێن، بەڵام 20 ساڵ لەمەوبەر هەر خۆیان رایانگەیاند ئەو ڤیتامینە باش نییە چونكە تێبینییان كردبوو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی مردن بە نەخۆشییەكانی دڵ.

بەوهۆیەوە ئەو پزیشكە پسپۆڕە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە لەبری ڤیتامینی دەستكرد و دروستكراوی هاوشێوەی حەب و دەرمان، ڤیتامینە سروشتییەكان بەكاربهێندرێت لەلایەن چارەخوازانەوە.

لەلایەكی دیكەوە ئامۆژگاری دەكات بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێن شێوازی ژیان بگۆڕدرێت بۆ شێوازێكی تەندروست، خواردنی تەندروست و جووڵە یان وەرزشی پێویست.

ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی