خولەکانی جیهان

داوای گواستنەوەی لیفاندۆفسکی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای گواستنەوەی لیفاندۆفسکی دەکرێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئەڵمانی رۆژی دووشەممە هەواڵێکی سەرسوڕمانێکی ئاشکرا کرد سەبارەت بە هێرشبەری پۆڵەندی رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە.

بە گوێرەی رۆژنامەی سکای سپۆرتی ئەڵمانیا، لیڤاندۆڤسکی یەکێکە لەو یاریزانانەی کە لە لیستی گرێبەستە ستراتیژییەکانی خولی سعودیەدایە.

پێشبینی دەکرێت ئه ستێره ی پۆڵۆندییەکە پێشنیاری دارایی سه رنجڕاکێش وەربگرێت بۆ ئەوەی له هاوینی ئه مساڵەوە بگوازرێتەوە بۆ خولی سعودیە.

ئەو گوتیشی: لیڤاندۆڤسکی هیچ نیازێکی نییە لەم هاوینەدا بەرشەلۆنە و ئەوروپا جێبهێڵێت و یانە کەتەلۆنییەکە بەنیاز نییە دەستبەرداری رۆبێرت بێت و بەدوای هێرشبەرێکی جێگرەوەدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پشوو بدات.

هەمان رۆژنامە رایگەیاند: کە سەردانەکەی ئەم دواییەی بێنی زەهاوی بریکاری لیواندۆڤسکی بۆ سعودیە لەگەڵ خوان لاپۆرتا سەرۆکی بەرشەلۆنە و کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سعودیە پشتگیری لە پەیوەندی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە دەکات بۆ گواستنەوەی بۆ خولی ڕۆشن.

سکای سپۆرتی ئەڵمانیا ئەوەشی خستۆتەڕوو: ئەگەر بەرژەوەندی راستەقینە لە لیڤاندۆڤسکی هەبێت، ئەوا لەوانەیە بەرپرسانی سعودیە لە کۆبوونەوەکەدا زەهاوییان ئاگادارکردبێتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد