تەندروستی

رێنمایی گرنگ بۆ هاوسەنگکردنی رێژەی شەکر لە خوێندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێنمایی گرنگ بۆ هاوسەنگکردنی رێژەی شەکر لە خوێندا
مەودا میدیا-

ئاستی شەکر لە خوێندا بەندە بەو خوانەی کە مرۆڤ لە ژیانی رۆژانەیدا پابەندە پێوەی، بۆ نموونە، کاتێک وەرزش بە بەردەوامی دەکەیت، ئەو ژەمە خواردنانە بخۆیت کە تێکەڵەیەکی باشی پرۆتین و چەوری تەندروستیان تێدایە، بڕێکی پێویست ئاو بخۆیتەوە، ئاستی فشاری دەرونی کۆنترۆڵ بکەیت، هەروەها باش بخەویت، ئەوا مرۆڤ دەتوانێت ئاستی شەکر لە خوێندا هاوسەنگ بکات.

بەڵام چەند هەڵەیەکی باو هەیە، لەوانە رۆژانە دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر، وازهێنان لە نانی بەیانی، هەروەها خواردنی خۆراکە پرۆسێس کراوەکان، کە رێژەیەکی زۆر چەوری تێر و کاربۆهیدراتی پاڵاوتە و زیادکردنی شەکریان هەیە بە بەردەوامی، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا.

هەروەها خویەکی خراپ هەیە زۆرێک لەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرە و پێش شەکرەیان هەیە لەوانەیە درک بەوە نەکەن کە ئەو کارە دەکەن، لەبری ئەوەی یارمەتی بارودۆخەکەیان بدات، توانای کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێنیان تێکدەدات، ئەویش ئەوەیە کە هەندێک کەس ئەنجامی دەدەن کەمێک کاربۆهیدراتی بەرزی ریشاڵ دەخۆن، بەتایبەتی ئەو ریشاڵەی لە کاربۆهیدراتی تەندروستدا هەیە وەک دانەوێڵەی تەواو، فاسۆلیا، میوە و سەوزە یارمەتیدەرە بۆ هاوسەنگکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا بە خاوکردنەوەی مژینی و دەردانی شەکر (گلوکۆز ) بۆ ناو خوێن. لەڕاستیدا وەزارەتی کشتوکاڵ و تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمەریکا راپۆرتیان لەسەر ئەوە داوە کە زیاتر لە 90%ی ژنان و 97%ی پیاوان ئەو 25 بۆ 38 گرام ریشاڵی پێشنیازکراوی رۆژانە ناخۆن. هەروەها ئەوەی زۆرجار دەخورێت کاربۆهیدراتی زۆر پرۆسێس کراون کە ڕیشاڵەکانیان لێ زەوتکراوە، کە دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن و تەنانەت ئارەزووی خواردن زیاد دەکات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن