خولەکانی جیهان

یانەی نەسر یاریزانێکی بەرشەلۆنەی دەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یانەی نەسر یاریزانێکی بەرشەلۆنەی دەوێت
مەودا میدیا- سەباح خضر

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئاشکرایکرد کە یانەیەکی سعودی نزیکە لە واژۆکردنی رێککەوتنێک لە نێوان یانەی بەرشەلۆنە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە لێنگلێت بگات بە رێککەوتنێک لەگەڵ نەسری سعودی، کە مووچەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش پێشکەش بە یاریزانە فەڕەنسییەکە دەکات، وەک ئەوەی زۆرێک لە یاریزانەکان لە ئەوروپاوە دەگوازرێنەوە بۆ خولی سعودیە.

لە لایەکی دیکەوە، رۆژنامەی "لا گازێتا دێلۆ سپۆرت"ی ئیتاڵی،  ئەوەی خستەڕوو: کە ئەیسی میلان دەیەوێت بەرگریکارێکی نوێ لە هاوینی مێرکاتۆ بگوازێتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە لێنگلێت یەکێکە لەو ناوانەی کە بۆ رۆسۆنێری بەردەستە.

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی بە ئاماژە بە سەرچاوە سعودییەکان دەڵێت یانەی نەسر گرنگی بە گرێبەست کردن لەگەڵ بەرگریکاری فەڕەنسی کلێمۆنت لێنگلێت دەدات کە گرێبەستەکەی تا ساڵی 2026 لەگەڵ بارسادا هەیە.

بەرگریکارە تەمەن 28 ساڵەکە لە پلانەکانی راهێنەری بارسا چاڤی هێرناندێزدا نییە، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بە قەرز ڕەوانەی تۆتنهام کرا.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرشەلۆنە، ئەوان چاوەڕوانی ئەوە ناکەن کە رێککەوتنێکی قازانجبەخش لە فرۆشتنی لێنگلێت بەدەست بهێنن، بەڵام پێچەوانەکەی، بۆیە ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە واز لە مووچە زۆرەکەی بهێنێت و گرێبەستەکەی تا ساڵی 2026 لاببات و یانەکە لە پرۆسەی تەواوکردنی رۆیشتنیدایە بۆ یانەی نەسر.

هەمان رۆژنامە ئەوەی بڵاوکردۆتەوە کە میلان دەیەوێت هێڵی بەرگری بەهێز بکات دوای رۆیشتنی گابیا بۆ ڤیاریال، بۆیە یانەکە چاوی لە بیرۆکەی هێنانی لێنگلێت گۆڕی.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە