خولەکانی جیهان

بەرشەلۆنە گەیشتە رێککەوتن لەگەڵ کانسیلۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرشەلۆنە گەیشتە رێککەوتن لەگەڵ کانسیلۆ
مەودا میدیا- سەباح خضر

یانەی بەرشەلۆنە گەیشتە رێککەوتنێک لەسەر واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ یاریزانی پورتوگالی جۆوا کانسێلۆ لە یانەی مانچستەر سیتی بەهۆی نەبوونی روونکردنەوە سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکەدا.

کانسێلۆ لە نیوەی دووەمی وەرزی رابردوودا بە خواستن رەوانەی بایەرن میونخ کرا، بەڵام یانە زەبەلاحەکانی باڤاریا نەیاندەویست بە هەمیشەیی ئیمزای لەگەڵ بکەن بۆ گەڕانەوە بۆ مانچستەر سیتی.

فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانەکان وتی: کانسێلۆ گەیشتە رێککەوتنێک لەسەر مەرجی تایبەتی لەگەڵ بەرشەلۆنە، لە رۆشنایی خواستی یاریزانە پورتوگالیەکە بۆ گواستنەوە.

رۆمانۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە چاڤی دەیەوێت لە مانگی یەکی ساڵی رابردووەوە واژۆ لەگەڵ جۆواو بکات و لە سەرەوەی ئەولەویەتەکانیدایە و لە ئێستادا گفتوگۆکان لەگەڵ مانچستەر سیتی بەردەوامن لەسەر شێوەی گرێبەستەکە.

بەم دواییانە بەرشەلۆنە بڕیاریدا بەشێک لە بودجەی فرۆشتنی دیمبلی بەکاربهێنێت بۆ هەوڵدان بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کانسێلۆ.

لە وەرزی رابردوودا، کانسێلۆ لە هەموو پێشبڕکێکانی نێوان سیتی و بایەرن 47 یاری کردووە و سێ گۆڵی تۆمارکردووە و 11 ئەسیستی دیکەشی کردووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە