خولەکانی جیهان

چاڤی داوای ئەستێرەیەکی مان سیتی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاڤی داوای ئەستێرەیەکی مان سیتی دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر

بەڕێوەبەرایەتی بەرشەلۆنە بە سەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا کار لەسەر واژۆکردنی گرێبەست یاریزانێکی نوێ دەکات لەم هاوینەدا.

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: یانەی بەرشەلۆنە هەوڵدەدات بێرناردۆ سیلڤا ئەستێرەی مانچستەر سیتی پەلکێش بکات بۆ قەرەبووکردنەوەی رۆشتنی عوسمان دیمبلی.

یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا کار لەسەر ستراتیژێک دەکات بۆ واژۆکردنی گرێبەستی سیلڤا بە هەر نرخێک بێت لەم هاوینەدا لەژێر چاودێری راهێنەر چاڤی هیرناندیز.

رۆژنامەکە دەڵێت: کۆبوونەوەکانی لوتکە پێنجشەممە و هەینی رابردوو لە بەرشەلۆنە بەڕێوەچوون، بە ڕێبەرایەتی دیکۆ و ماتیۆ ئەلمانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند دۆسیەیەک، بەتایبەتی رێککەوتنی بێرناردۆ سیلڤا.

رۆژنامەکە رایگەیاند: کە بەرشەلۆنە بیر لە پێشنیارەکە دەکاتەوە بۆ واژۆکردنی گرێبەستی سیلڤا بە قەرز بۆ ماوەی یەک وەرز لەگەڵ بژاردەی کڕینی ناچاری لە تەممووزی 2024، لەگەڵ پێشکەشکردنی کرێیەکی باش.

هەمان رۆژنامە دەڵێت بژاردەی دووەم بۆ واژۆکردنی گرێبەستی بێرناردۆ لەم هاوینەدا ئەگەر مانچستەر سیتی پێشنیاری قەرزکردنەکەی رەت بکاتەوە ئەوەیە کە راستەوخۆ بیکڕێت و ئەمەش پێویستی بە فرۆشتنی یەکێک لە یاریزانەکانی بارسا هەیە.

راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی گواردیۆلا لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە رۆشتنی بێرناردۆ وتی: هیچ یاریزانێکم ناوێت کە نایەوێت لێرە بمێنێتەوە.

بەڵام پێویستە پێشنیارێکی گونجاو بەدەست بهێنین، هێشتا بەدەستمان نەگەیشتووە. ئەگەر ئەوان (بەرشەلۆنە) ئەویان دەوێت، ئەوا سواری فڕۆکەکە دەبن و دێن بۆ ئێرە بۆ بینینی بەرپرسانی یانەکەمان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە