تەکنەلۆژیا

كۆمپانیایەكی ژاپۆنی بۆ كارمەندان: چیدیی دەتوانن بەپێوە بخەون

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمپانیایەكی ژاپۆنی بۆ كارمەندان: چیدیی دەتوانن بەپێوە بخەون
مەودا میدیا-

كۆمپانیایەكی ژاپۆنی لە نوێترین داهێنانیدا بەمەبەستی هاوكاریكردنی فەرمانبەر و كارمەندان بۆ خەوتن لە نێوەندی كار و كەمكردنەوەی ماندوویەتییان، پۆدێكی تایبەتی بە خەو بەرهەمێناوە كە كارمەندان دەتوانن "بەپێوە" تێیدا بخەون.

ژاپۆن یەكێكە لەو وڵاتانەی هاوڵاتییانی بەشی سەرەكیی ژیانیان بەخشیوە بە كارەكانیان و تەنانەت ئەگەر كاریگەریی بكاتە سەر تەندروستییان بەردەوامدەبن لەسەر كار، بە ئاستێك دیاردەی (كارۆشی) كە بریتییە لە مردن بەهۆی ماندوویەتی لە كار تێیدا بەربڵاوە، بەوهۆیەوە زۆرینەی داهێنانەكانی ئەو وڵاتە بریتین لە هاریكاریی بۆ كارمەندان.
ئەو ئامێرە نوێیە كە لە شێوەی قوتویەكدایە بەمەبەستی ئەوەی لەنێوەندی كارەكانیان كارمەندان بتوانن تێیدا سەرخەوێك بشكێنن دروستكراوە و شێوازی خەوەكەش پێی دەوترێت "سەرخەوی زەرافە"، كە وزەبەخشە و سەرنج باشتردەكات.
لە ئێستادا لە ژاپۆن دەستكراوە بە دانانی ئەو ئامێرە نوێیە لە سەرجەم كافێ و رێستۆرانتەكان، شێوەی ستوونیە و یەكێك لە هۆكارەكانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە رووبەرێكی كەمتری پێویستە، یەكێكی دیكە لە هۆكارەكان بەپێی وتەی داهێنەرانیی كۆمپانیاكە، ئەوەیە كە بەكارهێنەر دەتوانێت ئاسانتر لە خەو هەڵبستێت.

لە هەمانكاتدا ئامێرەكە سیستمێكی بەئاگاهێنانەوەی تێدایە كە بەكارهێنەر بەپێی خواستی خۆی كاتی بەخەبەرهێنانی دیاریدەكات، شوێنی تەواوی جومگە و نووشتانەوەكانی جەستەشی تێدا دیاریكراوە هەتا خەوێكی ئارام بداتە بەكارهێنەرەكەی.


ژ.ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان