کوردستانی
دارا سێکانیانی: بە دڵنیاییەوە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بە دڵنیاییەوە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئاماژە بەوەشدەکات ئەوە هەرێمە بڕیاردەدات دوو مووچە بدات نەک بەغدا.
دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بە دڵنیاییەوە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەڵام دوای ئەوەی کۆمەڵێک رێکار و داواکاری هەیە جێبەجێبکرێن کە هەرێمیش دەڵێت جێبەجێمان کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "نابێت هەموو مانگێک بۆ ناردنی مووچە هەمان کێشە دروستبێتەوە، ئێمە داوامان کرد هەموو فراکسیۆنە کوردییەکان پێکەوە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان بکرێت کە قوت و ژیانی هاوڵاتییان نەبەسترێتەوە بە ململانێ سیاسییەکان و مووچەی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا بنێرێت".
لەبارەی ناردنی دوو مووچەوە دارا سێکانیانی وتی "تائێستا دیار نییە بەغدا چەند پارە بۆ مووچە دەنێرێت و ئەوەیان پەیوەندیی بە رێکخستنی داهاتەوە هەیە، ناتوانرێت بڵێین دوو مووچە دەنێرێت، بەغدا شایستەی دارایی بۆ هەرێم دەنێرێت بەپێی یاسای بودجە ئەوە هەرێمە بڕیاردەدات دوو مووچە بدات نەک بەغدا".
مانگی هەشت کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە و شاندی هەرێمی کوردستانیش لە بەغدایە بۆ چارەسەکردنی کێشەکە و ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
س.ر