کوردستانی
پێشنیازی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئەیلولی 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بڕیاردان لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کۆبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا دوو پێشنیاز بۆ دابەشکردنی مووچە تاوتوێدەکرێن، کە بریتین لە دەستکردن بە دابەشکردنی مووچە لەو وەزارەت و فەرمانگانەی مووچەیان کەمە، یاخود دواخستنی دابەشکردنی مووچە تا ئەوکاتەی بە داھاتی ناوخۆ و پارەکەی بەغدا بڕی پارەی پێویست بۆ مووچە بەردەست دەبێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە لە دۆخی شاری کەرکوک و چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەکرێت.
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی تەموز و ئابدان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک دیارینەکراوە.
س،ر