دۆزی ژن

دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر کچێک

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر کچێک
مەودا میدیا-

ئاژانسى کاروبارى پۆلیسی سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عیراق ئاشکرایکردووە چوار ژن و پیاوێک دەستدرێژی سێکسیان کردووەتەسەر کچێک.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئاژانسى کاروبارى پۆلیسی سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عیراق بێت کە تیادا هاتووە "چوار ژن و پیاوێکیان دەستگیرکردووە، کە کچێکیان لە خانوویەکى ناوچەى سەیدییەی بەغداى پایتەخت بەندکردووە، بۆ ئەوەی بازرگانیی پێوە بکەن و دەستدرێژیی سێکسیان کردووەتە سەر کچەکە".
 
ئاماژە بەوەکراوە "لەکاتى لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکاندا، دەرکەوتووە کە کاریان ئەوە بووە کچان بە پارە هەڵبخەڵەتێنن، گوایە خانوویان بۆ دابیندەکەن، بەڵام ئامانجیان بازرگانیکردن بووە پێیانەوە".
 
دۆسیەی تۆمەتبارەکان بەپێی مادەى 422 لە یاساى سزاکانى عیراق رادەستى لایەنى پەیوەندارکراوە، ئەو مادەیە تایبەتە بە رفاندنى کچانى خوار تەمەن 18 ساڵ و سزاکەشى لە هەندێک باردا دەگاتە بەندکردنى تاهەتایی.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا




News

بەم شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ دیسپراکسیا بکە

لەلایەن دێرین مەحمود


News

کەرکوک لە چاوەڕوانیی رۆتیندا

لەلایەن هیوا محەمەد