کوردستانی

نرخی نەوتی سپیی ماڵان لەبازاڕەکاندا چەندە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوتی سپیی ماڵان لەبازاڕەکاندا چەندە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نرخی نەوتی سپیی ماڵان لە بازاڕەکاندا دابەزیوە و هاوڵاتییان بەهۆی نەبوونی مووچەوە ناتوانن نەوتی سپی بكڕن بۆ وەرزی زستانیان و خواست لەسەری کەمە.

محەمەد فاخر، نەوتفرۆش لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشووتر نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی بۆ 180 هەزار دینار بەرزبووەوە، بەڵام لەئێستادا نرخەکەی دابەزیوە بۆ 165 هەزار".

لەبارەی خواستی هاوڵاتییان بۆ کڕینی نەوتی سپی محەمەد فاخر وتی "هەرچەندە نرخی نەوت دابەزیوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هاوڵاتییان پارەیان پێ نییە خواست لەسەری کەمە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan