کوردستانی
لەسەر رووداوەکەی عەربەت دژەتیرۆر هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان CTG رایدەگەیەنێت هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر فڕۆکەخانی عەربەت لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووە و سێ پێشمەرگەشمان برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ی ئەیلولی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان CTG رایگەیاند "لەلایەن داگیرکەران و ناحەزانەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان فڕۆکەخانەی عەربەت کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامیشدا سێ پێشمەرگەی دژەتیرۆر شەهیدبوون و سێ پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون".
روونیشی کردووەتەوە "لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆرستییە دەستیپێکردووە و ئەم کارەش بە چاوساغی نۆکەرانی بێگانە و سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجامدراوە".
جەختیشی کردووەتەوە "بێ سزا ئەم رووداوە تێناپەڕێت، هەر جاسوسێک هاوکار بووبێت رووبەڕووی سزا و یاسا و ویژدانی نەتەوەکەمانی دەکەینەوە و تۆڵەی شەهیدەکانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنیان بەهەدەر بڕوات".
ئاشکراشی کردووە "لەبەر سەلامەتیی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان زانیارییەکان بەشاراوەیی دەهێڵینەوە و لەداهاتوودا راستییەکان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاشکرادەکەین".
ر.ع
ر.ع