کوردستانی

سەفین دزەیی: راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم 6 ملیار دۆلار زیانی گەیاندووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەفین دزەیی: راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم 6 ملیار دۆلار زیانی گەیاندووە
مەودا میدیا-

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی لێدوانێكیدا لە نیویۆك - ویلایەتە یەكگرتوەەكانی ئەمەریكا رایگەیاند "هەرێم و عیراق نزیكەی شەش ملیار دۆلار زیانیان بەركەوتووە" و جەخت لەسەر چارەسەری كێشەكانی هەرێم-بەغدا كراوەتەوە.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 23ی ئەیلوولی 2023 رایگەیاند "ویلایەتە یەكگرتوووەكانی ئەمەریکا دووپاتیکردووەتەوە دەبێت دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت".

لەمیانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ برێت مەکگۆرک و وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا و بەرپرسانی دیکەیان سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەشكرد، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان نزیکەی شەش ملیار دۆلار زیانی بە بودجەی گشتیی عیراق و هەرێمی کوردستان گەیاندووە

باسی لەوەشكرد، دۆسییەیەكی دیكە لەلایەن عیراقەوە لە دادگا دژی توركیا وروژێندراوە، تورکیاش مەبەستییەتی هەم پارەی دۆسییەی یەکەم نەدات و کۆتایی پێبهێندرێت، هەم هیچ دۆسییەیەكی دیکەی یاسایی نەوروژێندرێت، بۆیە دەكرێت هەردوولا بگەنە رێككەوتن.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان