کوردستانی

64 پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەولێر جێبەجێدەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


64 پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەولێر جێبەجێدەكرێت
مەودا میدیا-

بەپێی ئاماری بەشی دیزایینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار،لە ماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵ 64 پرۆژە لەكۆی 194 پەسندكراون.

بەپێی زانیارییەكانی بەشی دیزاین، كۆی ئەو پرۆژانەی پەسندكراون بۆ جێبەجێكردن لە هەولێر لە بواری راكێشانی تۆڕی نوێی ئاوەڕۆ و چاكسازیی لە تۆڕەكانی ئاوەڕۆ و پێوێستییەكانی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوە لە شەب و كلۆر، هاوكات دابینكردنی بۆری و هاوپێچەكانی بۆ گەنجینە و پرۆژەكانی ئاو و،دەستبەركردنی پەمپ و ماتۆڕ و هاوپێچەكانی بۆ پرۆژەكانی پاڵاوتنی ئاو و بیرەكانن، لەگەڵ چاكسازییكردن لە ئامێر و موەلیدەكان و سستەمی سكادای پرۆژەكانی ئاو،

هەر بەپێی زانیارییەکانی بەشی دیزاین، كەرەستە و كەلوپەلی كارەبایی بۆ كۆنتڕۆڵ و پەناڵ و پێكهاتەكانی بۆ بەشی كارەبای پرۆژەكانی ئاو لەگەڵ بیرەكان لەسەر بودجەكانی رێژەی 17% ی داهات و وەبەرهێنانی تایبەتی پلان و ئاسایی جێبەجێ‌ دەكرێن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان