ئەدەب و هونەر

وێنە.. سەرلەنوێ دیوارە راگرەكانی شاڕێی سالم دەنەخشێندرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


وێنە.. سەرلەنوێ دیوارە راگرەكانی شاڕێی سالم دەنەخشێندرێن
مەودا میدیا-

دیوارە راگرەكانی شەقامی سالم لە سلێمانی، لەلایەن سێ نیگاركێشەوە بە وێنەی شوێن و كەسایەتییە دێرینەكانی سلێمانی جارێكی دیكە دەنەخشێندرێنەوە.

مەریوان، یەكێك لە نیگاركێشەكانی دیوارەكانی شاڕێی سالم بە پەیامنێری مەودا میدیای راگەیاند، كارەكەیان پێكهاتووە لە 17 تابلۆ بەمەبەستی رازاندنەوەی دیمەنی شەقامەكە.

ئاماژەی بەوەش كرد، ماوەی دوو هەفتە دەبێت دەستیان بە كار كردووە و بڕیارە لە ماوەی دوو مانگدا سەرجەم دیوارە راگرەكانی شاڕێی سالم بنەخشێنن.

ئەو نیگاركێشە باسی لەوەشكرد، لەنێو كەسایەتییەكان كە وێنەیان دەنخشێندرێت، حەپسەخانی نەقیب، تۆفیق وەهبی، شێخ مەحمود، نەوشیراون مستەفا و مام جەلال و زۆری دیكەی تێدا دەبێت.

تابلۆكان سەرجەمیان تایبەتن بە شوێن و كەسایەتییە دێرینەكانی پایتەختی هەڵمەت و قوربانی و بەمەبەستی زیندووكردنەوەی ئەو كەسایەتی و شوێنانە ئەنجامدەدرێت.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان