گێتی
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له توركیا روویدا و شه‌ش كه‌سی كرده قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویانكرده‌وه، تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی لە ئه‌ستەنبووڵ روویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنجی تریش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویانكرده‌وه، تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی لە ئه‌ستەنبووڵ روویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنجی تریش برینداربوون.
به‌گوێره‌ی سایتی (میللیه‌ت)ی توركیی، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك لە گەڕەکی ئەتاتورک لە ناوچەی کوچوک چەکمەجە روویدا و پاش رووداوه‌كه تیمی هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر رووداوه‌كه و به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌هۆی دزه‌كردنی گازه‌وه روویداوه.
پارێزگاری ئه‌سته‌نبووڵیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا دووپاتیكرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی دزه‌كردنی گازه‌وه روویداوه.