تەندروستی

حەوت چارەسەری سروشتی بۆ سەرمابوون و ئەنفلۆنزا لەم زستانەدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت چارەسەری سروشتی بۆ سەرمابوون و ئەنفلۆنزا لەم زستانەدا
مەودا میدیا-

لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما رێژەی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا زیاتر دەبێت و تۆ دەتوانیت لە ماڵەوە بەم حەوت رێگەیە چارەسەری ئەو پەتایە بکەیت کە تووشت دەبێت، ئەوانیش:

1- شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن ئەو کەسانەی هەست دەکەن بەدەست نیشانەکانی هەڵامەتەوە دەناڵێنن یان تەندروستییان باش نییە، دەتوانن تەواوکەری ڤیتامینەکان بەتایبەت ڤیتامین C و ڤیتامین D3 بخۆن.

2- زینک کە کانزایەکی سەرەکییە، یەکێکی دیکەیە لە چارەسەرە سروشتییەکان کە سەرکەوتوو بووە لە چارەسەرکردنی نیشانەکانی سەرمابوون. دکتۆر کورلی ئاماژەی بەوەشکردووە، زینک گرنگە بۆ کارکردنی خانەکانی بەرگری، کە پاڵپشتی بەرگری لەش دەکات دژی هەوکردن, هەروەها تەواوکەری زینک رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ پشتگیریکردنی سیستەمی بەرگریی تەندروست.

3- هەنگوین، دکتۆر جاک ئاماژەی بەوەکردووە، دەرکەوتووە هەنگوین کاریگەرە لە کەمکردنەوەی کۆکە لە گەورەکان و منداڵاندا، بەڵام گرنگە لەبیرمان بێت کە نابێت هەنگوین بدرێت بە کۆرپەی خوار تەمەنی یەک ساڵ، چونکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی کۆرپەکە دەبێت.

4- سوپی مریشك, بەپێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە شۆربای مریشک لە راستیدا چارەسەرێکی کاریگەرە بۆ سەرمابوون.

5- خۆشۆردن بە ئاوێکی گەرم یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی نەخۆشییەکە.

6- خواردنی خۆراکی تەندروست، باشترین رێگەیە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش بە تایبەت پێش ئەوەی نەخۆش بکەوێت کە پێویستە زۆرێک لەو خۆراکانە لەخۆبگرێت کە ڤیتامین سی تێدایە، وەک برۆکلی، پرتەقاڵ.

7- خەوێکی باش، زۆرێک لە شارەزایان باس لەوەدەکەن کە ناکرێت گرنگی خەوێکی خۆش و پشوودان لەکاتی نەخۆشیدا بە کەم سەیر بکرێت، چونکە خەوی باش یارمەتی نوێکردنەوەی خانە نوێیەکان دەدات بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە و بەدەستهێنانی وزەی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنەکان.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە