ئابووری

به‌شه‌خۆراكى مانگى دوو گه‌یشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌شه‌خۆراكى مانگى دوو گه‌یشت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم راگه‌یاند، به‌شه‌خۆراكى مانگى دووى ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته‌ كۆگاكان و چاوه‌ڕێى به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌دابه‌شكردن بكه‌ین.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مادده‌كانى به‌شه‌خۆراكمان به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌ بۆ مانگى دووى ئه‌مساڵ، له‌ كۆگاكاندا دانراون، به‌ڵام چاوه‌ڕێى فه‌رمانى به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌دابه‌شكردن بكه‌ین".

باسى له‌وه‌شكرد "مادده‌كانى هه‌ر ئه‌وانه‌ى رابردوون هیچ گۆڕانكارى رووینه‌داوه‌، وه‌ك برنج و رۆن و شه‌كر، دۆشاو و له‌تكه‌نۆك و نیسك، به‌ڵام فاسۆلیاى تێدا نییه‌".

وتیشى "هێشتا مادده‌كانى تایبه‌ت به‌ مانگى ره‌مه‌زان كه‌ شیعرى و نیشاسته‌ و ئاردى سفره‌ به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشتوون، هه‌ركات گه‌یشتن ئه‌وانیش دابه‌شده‌كرێن".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan