راپۆرت

پارتى ده‌ستى به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران گرتووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى ده‌ستى به‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران گرتووه‌

مه‌ودا میدیا-

نزیكه‌ى ده‌ رۆژه‌ به‌غدا زیاتر له‌ 530 ملیار دینارى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ناردووه‌ و حكومه‌تى هه‌رێمیش كه‌ پارتى فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات ده‌ستى به‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ گرتووه‌ و دابه‌شى ناكات.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌ مه‌ودا میدیا دراون "سه‌ركردایه‌تى پارتى داواى له‌ حكومه‌ت كردووه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش نه‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى دادگاى فیدراڵیی عیراق ئه‌و بڕیارانه‌ى داویه‌تى دژى پارتییه‌ و له‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌كه‌ نییه‌، بۆیه‌ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا وه‌ك هه‌ڵوێست و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ستى به‌سه‌ر مووچه‌ گرتووه‌".

یه‌كێك له‌ پلانه‌كانى ترى پارتى بۆ دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌ خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بڵێت "ئه‌و به‌غدایه‌ى داواتان كرد مووچه‌تان بۆ نانێرێت، ده‌یه‌وێت تاوانه‌كه‌ش بخاته‌ ئه‌ستۆى به‌غدا".

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "پارتى زانیویه‌تى به‌ته‌واى له‌ شكستدایه‌ و دادگاى فیدراڵیی به‌ته‌واوى حزبه‌كه‌ى بێ ده‌سه‌ڵاتكردووه‌ و 11 كورسى پێكهاته‌كان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ بۆ پارتى بوون هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌، حزبه‌كه‌ى رووبه‌ڕووى دۆخێك كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچ كه‌س ئاواتى پێ نه‌خوازێت".

له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا "پارتى بڕیاریداوه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كه‌ به‌غدا ناردویه‌تى دابه‌شى نه‌كات، ئه‌گه‌رچى داهاتى ناوخۆى نزیكه‌ى 50 رۆژه‌ له‌ به‌رده‌ستدایه‌ و ده‌توانێت له‌گه‌ڵ پاره‌كه‌ى به‌غدا مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌ران بدات".

به‌هۆى ئه‌و شكسته‌ى رووبه‌ڕووى پارتى بووه‌ته‌وه‌، رۆژى رابردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى كۆبووه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكایه‌تى كردووه‌ "بریاریاندا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان نه‌كه‌ن".

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڵاتییان و چاودێران به‌ ته‌نزه‌وه‌ باسیان له‌وه‌كرد "ئه‌و پارتییه‌ى كه‌ ده‌یانوت له‌گه‌ڵ صین هه‌ڵبژاردن بكات ده‌یباته‌وه‌، ئێستا رووبه‌ڕووى شكست بووه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌ترسێت".

هه‌روه‌ها چاودێران ده‌ڵێن" ئه‌و بڕیاره‌ى پارتى دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ زانى 11 كورسى مسه‌وگه‌رى پێكهاته‌كانى له‌ چنگ ده‌رهێنراوه‌ و چیتر هه‌ڵبژاردن بۆ پارتى وه‌ك شكسته‌ چونكه‌ ناتوانێت بڵێت 11 كورسیم دڵناییم هه‌یه‌".

سه‌ركه‌وت عه‌زیز، چاودێرى سیاسى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و شكستانه‌ى كه‌ رووبه‌ڕووى بووه‌ته‌وه‌ و بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵیی كه‌ به‌ته‌واوى حزبه‌كه‌ى و حكومه‌تى هه‌رێم كه‌ خۆى فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات، بێده‌سه‌ڵات كردووه‌، ده‌ستى به‌سه‌ر مووچه‌ گرتووه‌ و دابه‌شى ناكات و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنێت".

ئه‌و چاودێره‌ وتیشى "پێویسته‌ یه‌كێتى و گۆڕان كه‌ به‌شدارى حكومه‌تن ئه‌و كاره‌ى پارتى قه‌بوڵ نه‌كه‌ن چونكه‌ 50 رۆژ ده‌بێت مووچه‌ نه‌دراوه‌ته‌ فه‌رمانبه‌ران و نابێت به‌وه‌ رازى بن كه‌ پارتى ده‌یكات و پێویسته‌ هه‌رچى زووه‌ هه‌ڵوێستى توندیان هه‌بێت".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان