ئابووری

مەسرور بارزانی: بەر لە جەژن دەستده‌كرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: بەر لە جەژن دەستده‌كرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ

مه‌ودا میدیا-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان ئاشكرای ده‌كات، دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت، ده‌شڵێت، هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاریش بکرێت .

دەقی راگەیه‌ندراوەکە: 
 
دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدرال و تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت.
 
سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەرێز محەمەد شیاع سوودانی و هەموو ئەو هێز و لایەنانه دەکەم کە هاوکار بوون تاکوو پێکەوە بتوانین بە سەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببین.

لە ماوەی رابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێم نائومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم.
 
لەم دوو رۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت.

مەسرور بارزانی
 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2024/4/3
 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan