کوردستانی
سه‌رچاوه‌ى ئاوى ژێر زه‌وى له هه‌رێم رووبه‌ڕووى مه‌ترسیی بووه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سامانى ئاوى ژێر زه‌وى سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى وڵاته، به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى هه‌رێم رووبه‌ڕووى مه‌ترسی بووه‌ته‌وه و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ژێر زه‌وى سلێمانى ئاماژه‌ى پێده‌كات "ده‌كرێت لە ئایندەدا سەرچاوەی ئاوی ژێر زەویمان بۆ کەمبوونەوە بڕوات و دابەزینی بەرچاو تۆمار بکات"، بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند هۆكارێك ده‌خاته‌ڕوو.
خومار حمەنه‌جیم حمە، بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی سلێمانی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "هەندێك ئاڵنگاری هەیە کە دەبێت رووبەڕووی ببینەوە سەبارەت بە سەرچاوەکانی ئاو و ئاوی ژێر زەوی، لەوانەش گۆڕانی کەشوهەوا کە ئێستا هەرێمی کوردستان و عیراقی گرتۆتەوە و بووەتە هۆی تێکچوونی کەشوهەوا و ناڕیکی لە رێژەی باران لەم ناوچەیەدا".
وتیشى "هەروەها گرتنەوەی سەرچاوەکانی ئاوی سەرزەوی لە لایەن وڵاتانی دراوسێوە کە بووەتە هۆی کەمبوونی سەرچاوەی ئاوی چەم و رووبارەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی خواستی زیاتر لەسەر بەکارهێنانی سەرچاوەی ئاوی ژێر زەوی کە دەکرێت لە ئایندەدا سەرچاوەی ئاوی ژێر زەویمان بۆ کەمبوونەوە ببات و دابەزینی بەرچاو تۆمار بکات".
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته‌ش، خومار حه‌مه‌نه‌جیم، روونیكرده‌وه "لە ئێستادا بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئەم کێشانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەکانی ئاو، پلانی ستراتیژی دروستکردنی بەنداو و پۆندی خستووەتە پێشەنگی کارەکانی و چەندین پۆند و بەنداو دروستکراون بۆ پشت بەستن بە سەرچاوەی ئەم ئاوە کۆکراوانە".
راشیگه‌یاند "هەروەها یەکێك لەو پرۆژانەی کە بایەخی زۆری هەیە و لە ئێستادا جێبەجێدەکرێت، پاراوکردنەوەی دەستکردی ئاوی ژێر زەویە، ئەم پرۆژەیە گرنگی زۆری هەیە بۆ ئەو کۆگا ئاویانەی کە ئاستی ئاوی ژێر زەوی تیایاندا دابەزیوە".
پ ح ع