کوردستانی

عەبدوڵڵا ئۆجەلان: نابێت هه‌سه‌ده‌ چه‌كه‌كانیان راده‌ستبكه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەبدوڵڵا ئۆجەلان: نابێت هه‌سه‌ده‌ چه‌كه‌كانیان راده‌ستبكه‌ن

مه‌ودا میدیا-

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رابەڕی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، نابێت هێزەكانی سوریای دیموكرات چەكەكانیان دابنێن، چونكه‌ ئه‌حمه‌د شه‌رع هیچ متمانه‌یه‌كى نییه‌.

محه‌مەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دواین سەردانی ئەم دواییەی بۆلای براكەی لە زیندانی ئیمراڵی، باسی رۆژئاوای كوردستان كردووەو رایگەیاندووە "نابێت هەسەدە چەكی خۆی دابنێت و دەبێت پارێزگاری لێبكات".

باسی لەوەشكردووە "ئەگەر هەسەدە چەكی خۆی دابنێت، ئەوا داعش كورد لە رۆژئاوای كوردستان لەناودەبات، ئەگەر لەنێوان كوردو شامدا چارەسەرێكی دیموكراتی بێتە ئاراوە، كارێكی باشەو دەكرێت نەرمی بنوێنن بەڵام باوەڕم بە ئەحمەد شەرع نییە، چونكە ئەو سەرێكی داعشەو دیارنییە بە نیازی چییە".

ئۆجەلان وتویەتی "پەیوەندیی وڵاتانی رۆژئاوا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی باشەو هیوادارم ئەو پەیوەندییانە توندوڵتربێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan