کوردستانی

ئاسانکاری لە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆدا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسانکاری لە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆدا دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت وەک ئاسانکارییەک بۆ قەدەغەی هاتووچۆ ماوەی 72 کاتژمێر مۆڵەت دەدرێتەو یەو هاوڵاتییانەی لە شارەکانی دیکەی هەرێمن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵەوە.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان بە رۆژنامەنوسانی  رایگەیاند "72 كاتژمێر ئاسانكاری دەكرێت لە قەدەغەی هاتوچوودا و ئەو هاوڵاتییانەی لە شارەكانی تری هەرێمی كوردستان گیریان خواردووە و دەیانەوێ بگەڕێنەوە ماڵەكانیا".

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان  "ئەمەش بە پرسی دەزگا پەیوەندیدارەكان دەبێت، هەروەها لە کاتژمێر 1:00ی شەو تاوەکو 6:00ی بەیانی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان و خاوەن کارەکان بەمەبەستی هێنانی کەلوپەلی پێداویستی دەتوانن هاتووچۆ بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "سبه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان باس له‌ پرسی كرێنشینان و لێخۆشبوون له‌ كرێی موڵكه‌كانی حكومه‌ت ده‌كرێت.".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان