تەندروستی

بەریتانیا یەكەم ڤاكسینی دژەشێرپەنجە تاقیدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەریتانیا یەكەم ڤاكسینی دژەشێرپەنجە تاقیدەكاتەوە
مەودا میدیا-
لە وڵاتی بەریتانیا یەكەم ڤاكسینی دژ بە شێرپەنجە تاقیكردنەوەی بۆ دەكرێـت و هیوایان هەیە ببێتە یەكەم چارەسەر لە جیهاندا بۆ رزگاربوونی تووشبووانی ئەو نەخۆشییە. 

ڤاكسینەكە جۆرێكە لە جۆرەكانی چارەسەری بەرگری، دروستكراوە بۆ هاندانی سیستمی بەرگریی لەش تا شوێنی خانە شێرپەنجەییەكان دیاریبكات و دژی بوەستێتەوە، ئەمەش هەلی دووبارە گەڕانەوەی نەخۆشییەكە كەمتر دەكاتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (نیوزویك)، زۆربەی ناوەندەكانی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی لە سەرتاسەری ئینگلتەرا بەشداردەبن لە تاقیكردنەوەكەدا، لە سەرەتاشدا دەدرێتە تووشبووانی شێرپەنجەی كۆڵۆن، رێكە، پەنكریاس، پێست، سی و گورچیلە.

ئیان فۆكس، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری توێژینەوە و داهێنان لە ناوەندی توێژینەوەكانی شێرپەنجە لە بەریتانیا رایگەیاند" ڤاكسینەكە بۆ بەئاگاهێنانەوەی سیستمی بەرگری و دواتریش دۆزینەوەی شێرپەنجە و بەئامانجگرتنیەتی و دەشێت دوای بەكارهێنانی ڤاكسینەكە نەخۆشەكە بە تەواوی چاك ببێتەوە، ئەگەر لە ئایندەشدا جارێكی دیكە ئەو خانە شێرپەنجەییە جەستە بگرێتەوە، بەهۆی ڤاكسینەكەوە سیستمی بەرگری بەخێرایی دەیناسێتەوە و هێرشی دەكاتەسەر.
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی