کوردستانی

کچێکی تەمەن 20 ساڵ لەلایەن براکەیەوە خنکێندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کچێکی تەمەن 20 ساڵ لەلایەن براکەیەوە خنکێندرا
مەودا میدیا-

بەرەبەیانی دوێنی کچێکی تەمەن 20 ساڵ لەلایەن براکەیەوە لە شاری سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان خنکێندرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی دوێنی دووشەممە 30ی ئاداری 2020 کچێکی گەنجی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە گەڕەکی تازاوای ئەو شارە بە دەست براکەی کوژرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کچە ناوی  "پەروانە پاڵانی" و تەمەنی 20 ساڵە و بە دەستی براکەی بە ناوی "خەلیل" لە ژێر ناوی شەرەف خنکێندراوە.
Qaiwan
Qaiwan