تەندروستی
كه‌مى ده‌رزییه‌كى تايبه‌ت به منداڵان گرفت دروستده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى سلێمانى ده‌رزيى گه‌شه كه‌مه و به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت "لەلایەن حکومەتی عيراقەوە بڕی پێویستی دەرزییەکە نانێردرێت و ناچارن کە بەرکاهێنانی دەرزییەکە زۆر سنوورداربکەن".
د.کۆیان زاھیر ھەورامی، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی د.جمال ئه‌حمه‌د ره‌شیدى تایبه‌ت به منداڵان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وان ده‌رزى گه‌شه‌یان له به‌غداوه بۆ دێت، به‌غداش بڕی پێویست نانێرێت بۆ پارێزگاکان، به‌ڵكو یەک لە سەر سێ دەنێرێت كه ئه‌وه‌ش به‌شى نه‌خۆش ناكات و ناچاریان ده‌كات له ده‌ره‌وه له بازاڕدا بیكڕن".
وتیشى "ئه‌وه‌ش بارگرانی بۆ سه‌رشانى نه‌خۆش دروست ده‌كات، چونكه دەرزییەکە گرانە و نرخى دەرزیى ئەسڵی زیاترە لە 100 دۆلار و لەبازاریشە ئەسلیەکەی کەم دەستدەکەوێت".
له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى كه‌مى ده‌رزییه‌كه‌ش، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "ئه‌وان داوایان له به‌غدا كردووه و نووسراوی فەرمییان کردووە لە رێگەی بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی و پەرلەمانتارانەوە، به‌ڵام حکومەتی عیراق دەڵێت ھەر ئەوەندەى لە توانادا ھەیە و بودجه‌یه‌كى دیاریكراو بۆ خه‌رجى ته‌ندروستیی دابینكراوه".
دكتۆر كۆیان، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌وانیش ناچارن بەرێژە دابەشیبکەن بەسەر نەخۆشدا، بۆ نموونە نەخۆش ھەیە سێ دەرزی پێویستە یەک دەرزی پێدەدەن، چونکە ئەگەر وا نەکەن نیوەی چارەسەر وەردەگرێت و نیوەی تر ھیچی بەر ناکەوێت".
زیاتر وتى "ئه‌و ده‌رزییه‌ش بۆ چەند حاڵەتێکی دیاریکراو ده‌توانن سەرفی بکەن، چونکە لە بەغداوە بەدواداچوون دەکرێت تاوه‌کو بزانن بە چییەوە خەرجکراون، له چواچێوه‌یه‌شدا ھەندێک حاڵه‌ت هه‌بووه كه زۆر پێویست نه‌بووه، لیژنەکەی بەغدا پێی وتوون له لیستدا دەری بکەن و بۆ ئەو جۆرەی خەرج مه‌كه‌ن".
پ ح ع