ئابووری

گه‌نمى جوتیاران به‌ته‌واوى هه‌رزانبووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


گه‌نمى جوتیاران به‌ته‌واوى هه‌رزانبووه‌

مه‌ودا میدیا-

جوتیارێكى نمونه‌یی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ بازاڕه‌كاندا نرخى گه‌نم دابه‌زیووه‌ و زیانێكى زۆر به‌ جوتیاران گه‌یشتووه‌.

خه‌سره‌و جاف، جوتیاریی نمونه‌یی له‌ شاره‌زوور به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ بازاڕه‌كاندا نرخى یه‌ك ته‌ن گه‌نم له‌ نێوان 350 بۆ 500 هه‌زار دینار ده‌كات، ئه‌وه‌ش نرخێكى زۆر كه‌مه‌ به‌راورد به‌ خه‌رجى و ماندووبوونه‌وه‌ى جوتیار له‌ ماوه‌ى ساڵێكدا كردویه‌تى".

وتیشى "پێشتر یه‌ك ته‌ن گه‌نم 750 هه‌زار دینارى ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا به‌ رێژه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیووه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "ته‌واوى جوتیاران به‌شێكى ئه‌و گه‌نمه‌ى به‌رهه‌میان هێناوه‌ ده‌بێت له‌ بازاڕ بیفرۆشن، چونكه‌ سایلۆ هه‌مووى وه‌رناگرێت و ته‌نها بڕێكى كه‌م وه‌رده‌گرێت، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ ناچاریی ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ بیفرۆشن و به‌و نرخه‌ كه‌مه‌ش".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان