کوردستانی

گەرمای گەرمیان ئاگردەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەرمای گەرمیان ئاگردەكاتەوە
بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە گەرمیانیش گەرما تاقەتپڕووكێن و بەرزترین پلەش دەگاتە 47 پلەی سیلیزی. 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" ئەمڕۆ یەكشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچەكانی باكوری هەرێمی كوردستانیش نیمچەهەور دەبێت.

باسی لەوەشكردووە، بەرزترین پلەی گەرما ئەمڕۆ لە گەرمیان دەبێت كە دەگاتە 47 پلە، بەڵام لە هەولێر و هەڵەبجە 42 پلە، لە سلێمانی 40 پلە، لە دهۆك 41 پلە دەبێت و تا رادەیەك لە چاو ناوچەكانی گەرمیان باشتر دەبێت. .

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەی بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: 42
سلێمانی: 40
دهۆك: 41
كەركوك: 44
هەڵەبجە: 42
گەرمیان: 46
زاخۆ: 42
سۆران: 38
حاجی ئۆمەران: 28
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان