کوردستانی
ئامارى کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بڵاوكرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شارەوانیی سلێمانی ئاماری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە ماوەی رۆژانی جەژنى قوربان لە سنوورەکە راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "ته‌نها له‌و رۆژانه‌دا نزیكه‌ى هه‌زار و 200 بۆ 400 تۆن خۆڵ و خاشاك هه‌بووه".
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگاداره به‌هۆى هاتنى گه‌شیاران و رۆژانى جه‌ژنه‌وه خۆڵ و خاشاكێكى زۆر كۆ ده‌بێته‌وه".
وتیشى "له ماوه‌ى رۆژانى جه‌ژندا نزیكه‌ى هه‌زار و 200 بۆ 400 تۆن خۆڵ و خاشاك هه‌بووه و لە لایەن ژینگەپارێزانەوە کۆکراوەتەوە".
بەپێى ئاماره‌كانی تایبه‌ت به هاتنى گه‌شتیارانیش تاوەکو ئێستا 387 هەزار و 597 گەشتیار سەردانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، كه زۆرترینیان رۆیشتوونه‌ته سلێمانی.
پ ح ع