کوردستانی

عیراق ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رادەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رادەگرێت
مەودا میدیا-
عیراق تا پێش كۆتایی ئەمساڵ بە شێوەی رێكەوتن مووچە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرت و دوای ئەو كاتە ئەگەر تەوتین تەواو نەبێت شتێك نامێنێت بە ناوی ناردنی مووچە.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق، رایگەیاند" عیراق بە روونی ئەوەی پێوتوون كە تا پێش كۆتایی ئەمساڵ بە شێوەی رێكەوتن مووچە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرت و پێویستە تا ئەو كاتە بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی مووچەی فەرمانبەران لە بانكە حكومییەكانی عیراق تەوتین بكرێت".

وتیشی"ئەگەر تا پێش كۆتاییهاتنی ئەمساڵ حكومەتی هەرێم مووچەی فەرمانبەران تەوتین نەكات ئەوا لە ساڵی 2025 دا شتێك نامێنێت بە ناوی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و تا ئەو كات پێویستە تەوتین تەواو كرابێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" پرسی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە خشتەكانی بودجە لە نێوان هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان بە تەواونەكراوی ماوەتەوە و ئێستادا تەنها مووچەی مووچەخۆران لە بەغداوە دێتە هەرێمی كوردستان". 

باسی لەوەشكرد" عێراق لە رێگەی دادگای فیدراڵییەوە بە روونی وتوویەتی، تەوتینی مووچەی فەرمانبەران دەبێت لە رێگەی بانكە حكومیەكانی حكومەتی فیدڕاڵەوەیە بێت، ئەگەرنا لە سەرەتای ساڵی نوێوە بە هیچ شێوەیەك مووچە نانێرن".
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان