راپۆرت
حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عیراق چه‌شنى مه‌حوى شاعیر و یاره‌كه‌یه‌تى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتى مه‌حوى من و تۆ ئافتاب و سایه تیمسالین
جه‌نابی من كه ده‌ركه‌وتم ته‌شریفى تۆ ده‌بێ بڕوا
حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تى عیراق چه‌شنى ئه‌م دێڕه شعره‌ى شاعیرى گه‌وره‌ى كورد مه‌حویین، وه‌ك چۆن یاره‌كه‌ى به مه‌حوی ده‌ڵێ: وه‌كو خۆر و سێبه‌ر كه من ده‌ركه‌وتم تۆ ده‌بێت نه‌مێنیت واتا هه‌رگیز یه‌ك ناگرینه‌وه، ئه‌و دوو حكومه‌ته‌ش هه‌رگیز یه‌كناگرنه‌وه و ببینن چى جیاوازییه‌ك هه‌یه له نێوانیان له رووى خزمه‌ت كردن به میلله‌ت و سزادان و بارگرانكردنى سه‌رشانى هاوڵاتییان.
ئه‌گه‌رچى هه‌رێم به‌شێكه له عیراق، به‌ڵام وه‌ك دوو ویلایه‌تى جیاواز بن ئه‌وه‌نده ژیان و گوزه‌رانى هاوڵاتییان و مووچه‌خۆران تێیدا جیاوازه، ئه‌مه‌ش كۆریای باكوور و كۆریاى باشوورمان بیرده‌خاته‌وه كه چه‌نده ژیان له‌و دوو كۆریایه جیاوازه.
با له پێشدا هه‌ندێك له جیاوازییه‌كانى ئه‌وان بخه‌ینه به‌رباس و دواتر بڕیار بده‌ین كه هه‌رێم و عیراق تیمسالن یاخود نا.
ئه‌گه‌رچى هه‌ردووكیان دوو وڵاتى خاوه‌ن یه‌ك ناون، لە ساڵی 1945 کۆریا دابەش بوو بەسەر دوو بەشدا و له یه‌ك جیابوونه‌وه، ئەمەش وای کردووە ئەم دوو وڵاتە بەتەواوەتی لەیەکتر جیاوازبن لە رووی دۆخى ژیان و ئابوورى و ده‌سه‌ڵات و زۆر شتی دیکە، به‌ڵام لێره كورته‌یه‌كیان ده‌خه‌ینه به‌رچاو.
كاتێك له كۆریاى باكووره‌وه گه‌شتێك بكه‌یت بۆ كۆریاى باشوور سه‌رت ده‌سوڕمێ و وه‌ك ئه‌وه وایه له دۆزه‌خه‌وه برۆیت بۆ به‌هه‌شت، له دیلییه‌وه، هه‌واى ئازادى هه‌ڵمژى، له هه ژارییه‌وه باز بده‌یته نێو خۆشگوزه‌رانى، ئیتر چۆن پێت سەیر نابێت كه سەردەمانێک یەک وڵات بوونە.
ببینن له‌رووى ئابوورییه‌وه چى جیاوازییه‌ك هه‌یه، له كۆریاى باكوور داهاتى تاك ساڵانه 583 دۆلاره و له باشوور 27 هه‌زار دۆلاره، كۆى داهاتى ناوخۆ له باكوور 12 ملیاره، به‌ڵام باشوور 154 تریلیۆنه، ئه‌مه له رووى بایۆلۆجیشه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بووه و درێژى باڵاى هاوڵاتییانى باشوور 3 سانتیمه‌تر درێژترن، ره‌نگه تۆ پێت وابێت ئاسایییه و هۆكاره‌كه‌ى بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ بۆماوه‌یی واته (ویراسی)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر من پێت بڵێم نه‌خێر هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه نییه و ئۆباڵه‌كه‌ى له ئه‌ستۆى حكومه‌ته‌كه‌یدایه، ره‌نگه پێت سه‌یر بێت، ئه‌مما ئه‌وه راستییه‌كه‌یه، چونكه له باكوور به‌هۆى كه‌م ده‌رامه‌تیى و هه‌ژارییه‌وه هه‌ر له منداڵییه‌وه خواردنى باش ناخۆن و ناقس فیتامینن واته (كه‌م فیتامینن)، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له باشوور ئاستى بژێوى زۆر به‌رزه و هه‌موو شتێك به‌رده‌سته و خۆراكى باش ده‌درێت به منداڵه‌كانیان.
له كۆریای باكوور هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، به‌لام هه‌ر ده‌بێت (كیم جۆنگ ئوون)هه‌ڵبژێرن ئه‌یگینا ده‌چنه به‌ندیخانه‌وه، به‌لام له باشوور سیستمى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكارى و ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جیكردن و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریی په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر خۆمان و جیاوازییه‌كانى نێوان عیراق و هه‌رێم، كه ته‌نها به‌شێكیان باسده‌كه‌ین، ئه‌و كات بڕیار بده‌ن ژیانى دۆزه‌خ و به‌هه‌شته‌كه بۆ كامیان ره‌وایه؟
ئه‌گه‌رچى هه‌رێم به‌شێكه له عیراق، وه‌لێ له عیراق له د‌واى هه‌شت ساڵ شه‌ڕى نێوان عیراق و ئێران و زیاتر له 4 ساڵ شه‌ڕى داعش و كورتهێنانه‌كانى بودجه‌ش، هیچى واى نه‌كرد ده‌ست بۆ قووتى مووچه‌خۆران ببرێت و مووچه‌یان ببڕدرێت، به‌ڵام له هه‌رێم به بیانووى دروستبوونى قه‌یرانى دارایی كه خۆیان هۆكارى دروستبوونى بوون و به مسقاڵه‌زه‌ڕه‌یه‌كیش كاریگه‌ریى له سه‌ر شێوازى ژیانى خۆیان و نزیكه‌كانیشیان نه‌بوو، هاوكات به بیانووى شه‌ڕى داعش ده‌ستیان برد بۆ سه‌ره‌تاییترین مافى میلله‌ت كه خۆشگوزه‌رانى ژیانێتى و مووچه‌كه‌یان بڕى، كه ئه‌م بڕیاره ره‌نگه بۆ عیراق ره‌واتر بوایه، چونكه شه‌ڕه‌كه له‌ناو جه‌رگه‌ى عیراقدا روویده‌دا و تاڕاده‌یه‌ك دووربوو له‌هه‌رێمه‌وه.
له عیراق هه‌موو مانگێك له 25ى مانگ به‌دواوه مووچه دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام له هه‌رێم سه‌ربارى بڕین و پاشه‌كه‌وت، به سێ مانگ جارێك و به 40 رۆژ جارێك مووچه دابه‌شده‌كرێت، به‌جۆرێك مووچه‌خۆران پێیان سه‌یره كه ئه‌گه‌ر مانگێك له 30 رۆژدا مووچه وه‌ربگرن، ره‌نگه قبوڵى نه‌كه‌ن و بینێرنه‌وه بۆ حكومه‌ت، بڵێن هێشتا زووه و لێتان تێكچووه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى زۆرجار پێشینه‌ى قه‌رزى چه‌ندین ملیۆن دینارى راده‌گه‌یه‌ندرێت، به مه‌به‌ستى كڕینى خانوو و ئۆتۆمبێل و ره‌خساندنى هه‌لى كار و بیمه‌ى بێكارى و ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران كه به پێچه‌وانه‌وه له هه‌رێم زیاتر له 10 ساڵه هه‌موو ئه‌وانه بوونیان نییه.
ئه‌ى دامه‌زرندن، هه‌ر بیر چووه‌ته‌وه و سه‌دان خوێندكار ته‌خه‌روجى كردووه و جیاواز له پسپۆڕییه‌كه‌ى بۆ كار ده‌گه‌ڕێت و به زه‌حمه‌ت ده‌ستیان ده‌كه‌وێت.
هه‌موو ئه‌مانه به لایه‌ك، ئه‌وه‌ى جێى نیگه‌رانى و بێزارى تاكى كورده به‌ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌وه‌یه سه‌ربارى ئه‌و هه‌موو برسیی كردنه، نرخى باج و ره‌سوماتی زیاد كردووه و زیاتر له 400 جۆر باجیشى داهێناوه، وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێى حكومه‌ت له سه‌ر میلله‌ت ده‌ژى، ئه‌ى بازاڕ بۆ واى لێهاتووه و له‌م كاتى نه‌بوونی و بێ موچه‌ییه، نرخى كاڵا به‌و جۆره به‌رزبووه‌ته‌وه؟ وه‌ك ده‌ڵێن به گیرفانى به‌تاڵه‌وه دۆخه‌كه دووجار قورستره، به‌ڵام له هه‌رێمى كوردستان لاى زۆرێك، ره‌نگه چه‌ندین جار قورس‌تر بێت.
پ ح ع