ئابووری
دادگاى فیدراڵیی له‌سه‌ر ته‌وتین روونكردنه‌وه‌ى دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دادگاى فیدراڵیی عیراق له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ى ته‌وتین ده‌ڵێت، بانكه ئه‌هلییه‌كانیش ده‌توانن به‌شداربن له‌ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم .
بەپێی بڕیارەكەی پێشتری دادگای فیدرڵی "تەوتین" تەنیا بانكە حكومییەكانی دەرەوەی هەرێم دەگرێتەوە، له نوسراوێكى ئه‌مڕۆیدا دادگاكه ده‌ڵێت "هەموو ئەو بانكانەش دەتوانن تەوتینی موچە بكەن كە مۆڵەتیان لە بانكی ناوەندی هەیەو لقیان لە هەرێم هەیە كە 66 بانكن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "هەموو ئەو بانكانە دەگرێتەوە كە لە بانكی ناوەندی عیراق مۆڵەتیان وەرگرتووەو لە هەرێمی كوردستان لقیان هەیە، دیاریكردنی بانكەكەش بەپێی هەڵبژاردنی موچەخۆر خۆی دەبێت".
دوێنێ سێشه‌ممه، حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، دادگاى فیدراڵیی به هه‌ژمارى من رازى بووه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام بڕیاره‌كه بۆ بانكه ئه‌هلییه‌كانه له چوارچێوه‌ى ته‌وتین.
ع